به‌رنامه‌ی پۆلی ١٢

2018-08-10T04:15:23+00:00شوبات 18th, 2018|گشتی|

یه‌كێك له‌ كاره‌ ناوازه‌كانی سی فۆر كورد، دروستكردنی ئه‌پێكی تایبه‌ت به‌ فێرخوازانی پۆلی ١٢.

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پرسیاره‌كانی به‌كه‌لۆریای پۆلی ١٢ ی زانستی و وێژه‌یی. فێرخواز ده‌توانێت وه‌ڵامی راستی پرسیاره‌كان ببینێت.
هه‌موو پرسیاره‌كانی هه‌ردوو خولی ساڵه‌كانی ٢٠١٤-٢٠١٧ له‌ خۆ ده‌گرێت.
سه‌ره‌تا بۆ به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كه‌ پێویسته‌ مۆبایله‌كه‌ت ئینته‌رنێتی هه‌بێت. هه‌روه‌ها پێویسته‌ وانه‌كه‌ و ساڵ و خوله‌كه‌ ده‌ستنیشان بكرێت.
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ یارمه‌تیده‌رێكی ناوازه‌یه‌ بۆ خوێندكاران و قوتابیانی پۆلی ١٢ تا بتوانن له‌ رێگای مۆبایله‌كه‌یانه‌وه‌ هه‌موو پرسیاره‌كانی به‌كه‌لۆریا ببینن و به‌ ئاسانی وه‌ڵامی راستیان ده‌ست بكه‌وێت.
له‌م به‌رنامه‌دا زیاتر له‌ ٣٢٣٦ پرسیاری تێدایه‌.
له‌ رێگای ئه‌م ئه‌په‌وه‌ ده‌توانیت تێستی خۆت بكه‌یت.