|
|
ژماره‌ی سه‌ردان 1876
(2010-03-05)
ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێی شاشه Skinput
نێردراوه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د مێرگه‌یی
له‌م سه‌رده‌مه‌دا شاشه‌ی له‌مس بۆته یه‌كێك له سیما بنچینه‌ییه‌كانی زۆربه‌ی ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه‌كان، هه‌ر له ئامێره‌كانی مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌وه تاكو ده‌گاته ئامێره‌كانی ماڵه‌وه. به‌ڵام شتی نوێ له‌باره‌ی ئه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه كه به‌كارهێنه‌ر پێویستی به شاشه نامێنێت، چونكه پێستی ده‌ستی خۆی ده‌بێته شاشه. ئه‌مه‌ی له وێنه‌كه‌دا ده‌یبینن بریتییه له داهێنانێك به‌ناوی ... (Skinput) كه كورتكراوه‌ی ((Skin Input) ه به واتای (ئیدخال كردن له ڕێگه‌ی پێسته‌وه) و به كرده‌یی وه‌كو پڕۆژه‌یه‌كی نێوان كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و زانكۆی (كارنیجی میلون) جێبه‌جێكرا، ئه‌مه‌ش به ئامانجی دروستكردنی شاشه‌گه‌لێك كه به له‌مس كاربكات وه‌ك به‌شێك له له‌شی مرۆڤدا!؟ ته‌كنه‌لۆژیاكه له‌میانی ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و شه‌پۆلانه كارده‌كات كه له‌ناو پێستی باسك یان ناوله‌پی ده‌ست دروست ده‌بن و هه‌ر شه‌پۆلێكیش له‌وانه ئاماژه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌یه كه ئامێره‌كه لێی تێده‌گات و جۆری ئه‌و فه‌رمانه‌ش ده‌ست نیشان ده‌كات كه كار بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌كات، هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌م فه‌رمانانه‌شه‌وه ده‌توانێت چه‌ندین شت كه به‌كارهێنه‌ر دیاریان ده‌كات جێبه‌جێی بكات. ئامێره‌كه دیققه‌یه‌كی زۆر به‌رزی پیشانداوه له وه‌رگرتن و ناردنی فه‌رمانه‌كان به‌ڕێژه‌ی 95% و ته‌نها له‌باری جوڵانه‌وه‌ی له‌شدا كارده‌كات. ئه‌م ئامێره نوێیه سوودی زۆری ده‌بێت له چه‌ندین بواردا به تایبه‌تی له بواری ته‌كنه‌لۆژیای یاری دا، هه‌روه‌ها سوودی زۆری ده‌بێت بۆ كه‌مئه‌ندامانی بیستن و بینین و ده‌توانرێت له زۆر شت‌دا به‌كاربهێنرێت. بۆ بینینی پارچه ڤیدیۆیه‌ك له‌باره‌ی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌وه كلیك لێره بكه
|
|
|

| |
| |
|
میوانانی سه‌رهێڵ
ژ. سه‌ردان له 25-8-2007 4707810 |
|
|
 |